پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی زیاد رەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا، پرسەنامەیەک بڵاو کردەوە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەت :-
بەڕێز زیاد ڕەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ساجیدە خان)ی دایکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان