پێشەوا هەورامانی : خەڵکی سلێمانی باجی هەڵە و کەتنی چەند کەسێکی له یاسا لاده‌ر ده‌ده‌ن
بارودۆخی سلێمانی خەریکە دەگاتە خراپترین
ئاست کە خەڵکی شار و دانیشتوانەکەی باجی هەڵەو کەتنی چەند کەسێکی له یاسا لادەر دەدەن .
ئەم دۆخەی به‌سه‌ر ئه‌و سنوورە و خه‌ڵكه ئازیزەكهی هاتووە به‌رهه‌می ئەم تاقمە خۆسهپێنهیهو بێ رەچاوكردنی دۆخی ها،وڵاتیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان له دەستپێكی ئه‌م كابینه‌یەی حكومه‌ته‌وە هه‌وڵی له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی دەدەن و هه‌وڵ دەدەن كارە نه‌شیاو و نایاساییه‌كانیان درێژە پێ بدەن به له‌مپه‌ر دروستكردن له‌به‌ردەم هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وەزیران
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه بێ وچانانەیان، به‌ڕێز سه‌رۆك وەزیران چاوپۆشی ناکات و نەیکردووەو مساوەمەی نییە لەبابەتی تیرۆر و تۆقاندن و ڕاونانی بازرگان و وەرگرتنی سەرانە لە خەڵک و بەکارهێنانی دامودەزگاکانی حکومەت بۆ کۆکردنەوەی پارە بە ڕێگای نەشیاو لەسەر شانی تەندروستی خەڵک و ژیان و گوزەرانیان و لەکۆتایشدا فرۆشتنەوەی ئەم هەڵسوکەوتانەیان بە ناوی کوردایەتی و خەبات لەپێناو کوردستان.
ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی هەموو
هەوڵێکی بەڕێز سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ
ڕاگرتنی ئەو دیاردە دزێوانەی کە بە سپۆنسەری
حیزبی دەسەڵاتداری سلێمانی و خودی قوباد
تاڵه‌بانی بەرێوە دەچن کە خۆی فەرمانبەرێکی
ناپابەند و بێ دیسپلینی حکومەتە.
پێشەوا هەورامانی
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان