سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو: نەوت و غاز و كارەبا لەهەولێر ببڕن
خواكوڕك
لە دیمانەیەكی میدیایی دا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو داوا لە یەكێتی دەكات ( نەوت و غاز و كارەبا) لەسەر هەولێر ببڕێت بۆ ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ناچار بە تەنازول بكات، دەلێت ئێمەش لە دهۆك خۆپێشاندان دەكەین بۆ ئەوەی لە دهۆكیش پارتی تەنازوڵ بكات و پاشەكشەی پێ بكەین”.
ئەبوبكر هەلەدەنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان، داوا لە یەكێتی دەكات بۆ چۆك پێدانانی پارتی لە هەولێر و دهۆك، كارەبا و نەوت و غاز لە سەر هەولێر ببڕێت و لە دهۆكیش یەكگرتوو خۆپێشاندان بكات بۆ ئەوەی پارتی چۆك دابنێین و تەنازوول بكات”.
ئەم قسەیە لەكاتێكدایە كە پێشتر چەند بەرپرسێكی یەكێتی پێشنیاری بڕینی مووچە و بودجەیان كرد بۆ مالیكی ومووچە و بودجەی كوردستانیان بڕی بۆ ئەوەی چۆك بە پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دابنێن بەڵام ئەو هەوڵە سەركەوتوو نەبوو”.