بارانێکی زۆر دەبارێت و مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە رێژەی ھەور زیاتر دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا ھەوایەکی گەرمی لەگەڵ دەبێت کە تاوەکو رۆژی سێشەممە بەمشێوەیە بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بە ڕێژەی 3 تاوەکو 5 پلەی سەدی، لەو ماوەیەشدا بەتایبەت لە سبەیەوە ھەندێ ناوچە نمەبارانی دەبێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکەی لاواز بەتایبەت لە سنووری پارێزگای دھۆک.

ئەو شارەزایەی کەشناسی راشیگەیاند: بۆ رۆژی سێشەممە 11ـی 04ـی 2023 زیاتر کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان نزیک دەبێتەوە، ئاسمان بەزۆری دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە و خێرایی با زۆربەی کاتەکان مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز چالاکبوون بەخۆیەوە دەبینێت بەخێرای 30 تاوەکو 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە، هەروەها ئەگەری نمەباران لەھەندێ ناوچەدا دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە، بەگشتیی حاڵەتەکە بەھێزە و پێویستە ئامادەکاری بکرێت بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە روودانی لافاو لەھەر ناوچەیەکدا، چونکە جیا لە زۆری ڕێژەی بارانەکە فراوانی مەودای بارانەکە زۆرە کە لەیەک کاتدا پێشبینی دەکرێت ڕووبەرێکی زۆر لە ناوچەیەک بارانەکەی بەخوڕ بێت، ئەمەش لە حاڵەتەکانی پێشتر جیاوازە زیاتر دەبێتە ھۆی دروستبوونی لافاو.

Back to top button