مەسرور بارزانی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە بەڕێز کۆلۆنێل دانێیلێ پیزانی فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبووین.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز کۆلۆنێل ستێفانۆ سلڤادۆری فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سوپاسی ئیتاڵیامان کرد بۆ  هاریکاری و پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنمان بۆ فەرماندەی پێشوو خواست لە ئەرکی داهاتوویدا و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشمان لە فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێم کرد.

تەوەری سەرەکی دیدارەکەمان، گفتوگۆکردن بوو لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە .

شاندی سەربازی ئیتاڵی جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی ئیتاڵیا و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بە تایبەتی لە بواری ڕاهێنان کردەوە.

Back to top button