وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە چین رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی کۆماری چینی میللی رادەگەیەنێت، بەوەش فەرمانبەر و مامۆستایان دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن و بەشداری بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مامۆستا و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی کۆماری چینی میللی ژمارەیەک کورسی خوێندنی وەک سکۆلەرشیپ پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا / ماستەر و دکتۆرا.

یەکەم:
مەرجەکان بۆ خوێندنی ماستەر:
1. پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
2. پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی بروانامەی بەکالۆریۆس.
3. پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65) کەمتر نەبێت.
4. ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکی دیکە جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
5. داواکار دەبێت لە هەمان بوار و پسپۆڕی خۆی داواکاری بۆ خوێندنی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
6. کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت، واتا مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
7. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکە بکەن.
8. کاندیدی ئەم سکۆلەرشیپە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
9. هەر کەسێک کە ئەو مەرجانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی دەکات، دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم بەستەرە (https://1drv.ms/f/s!Asinn3NBpyPZgYZ78CUX8FBhtuEmZQ) پێشکەش بکات و پێویست بەوە ناکات سەردانی وەزارەت بکات.

دووەم:
مەرجەکان بۆ خوێندنی دکتۆرا:
1. پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
2. پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی بروانامەی ماستەر، بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
3. پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70) کەمتر نەبێت.
4. ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکی دیکە جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
5. داواکار دەبێت لە هەمان بوار و پسپۆڕی خۆی داواکاری بۆ خوێندنی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
6. کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
7. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکە بکەن.
8. کاندیدی ئەم سکۆلەرشیپە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆ پاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
9. هەرکەسێک کە ئەو مەرجانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی دەکات، دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم بەستەرە (https://1drv.ms/f/s!Asinn3NBpyPZgYZ78CUX8FBhtuEmZQ) پێشکەش بکات و پێویست بەوە ناکات سەردانی وەزارەت بکات.

سێیەم:
تێبینیە گشتیەکان بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا:
1. هەر بەڕێزێک دوای ئەوەی لە رێگەی بەستەری سەرەوە داواکاریەکەی پێشکەش دەکات، ئینجا پێویستە بە رێگەی ئۆنلاین تا کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رێکەوتی 10-5-2023 ئەم زانیاریە تایبەتانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن (maqsood.mohammed@mhe-krg.org):
ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
شوێنی کار.
بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر یا دکتۆرا.
ئیمەیل.
ژمارە تەلەفۆن.

2. هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
3. تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسڵگەری گشتی وڵاتی چین لە هەولێر بکەن، ئەوەش لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە:
• تەلەفۆن: 07511378422
• ئیمێل: chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn

Back to top button