ئومێد خۆشناو بۆ لیژنەى چاودێریکردنى بازاڕ: توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکهن کە نرخی خۆراک و پێداویستی زیاددەکەن
بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەگەڵ لێژنەی هاوبەشى قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر، سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی جەژنى رەمەزانى پیرۆز و چاودێریکردنی بازاڕ و رێگەگرتن لە یاریکردن بە نرخ و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان ئەنجامدرا .
دوای کۆبوونەوەکە پارێزگای هەولێر له راگهیهندراوێکدا رایگەیاند : له كۆبوونهوهكهدا پارێزگارى هەولێر، گوتی: “وەک چۆن بازرگان و خاوەنى کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەشێوەیەکى خێرا نرخى کەل و پەل و پێداویستى لەسەر هاووڵاتییان گران دەکەن، بەهەمانشێوە دەبێت لەگەڵ دابەزینى نرخى دۆلاریش هەمان کاربکرێت و نرخەکان دابەزێنن”.
لە راگەیێندراوەکە هاتووە، پارێزگاری ههولێر لیژنەى چاودێریکردنى بازاڕى راسپارد، لە چاودێریکردنی بازاڕ بەردەوام بن و توندترین ئیجرائاتیش لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانە بکرێت، کە نرخی خۆراک و پێداویستی لە سەر هاووڵاتییان زیاددەکەن.
ئومێد خۆشناو له كۆبوونهوهكهدا راشیگەیاند، “رێگە بە هیچ کەس نەدەن، بەهەر بیانوێک نرخ لەسەر هاووڵاتییان گران بکات، بەتایبەتى کە ئێستا له جهژنی رهمهزانی پیرۆز نزیك دهبینهوه و هەندێک کەس بە قۆزتنەوەى ئەوکاتە، نرخ لەسەر هاووڵاتیان زیاددەکات”.