ئارام ئەحمەد زانیاری تایبەت لەسەر چوونی قوباد تاڵەبانی بۆ لای “هاکان فیدان” بڵاودەکاتەوە

دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی لەبەغدا لەگەڵ جێگری دەزگای میت هاکان فیدان کۆبووەوە،ئەم ئێوارەیەش خۆی گەیاندە ئەنقەرە و بڕیارە ئەم شەو کاتژمێر “نۆ” چاوی بکەوێت بە “هاکان فیدان” سەرۆکی دەزگای میت.

زانیاری وردتر:

قوباد ئەمرۆ لەگەڵ جێگری “هاکان فیدان” لە بەغداد کۆبووەتەوە.

جێگرەکەی هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا لە بەغداد بووە بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ قاسم ئەعرەجی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عیراق.

هەر ئەمرۆ دوای نیوەرۆ قوباد بەپەلە بە فرۆکەیەکی تایبەت لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد خۆی گەیاندە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

بەپێی زانیارییەکان قوباد لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی بەرپرس لە دۆخی کوردستان و سلێمانی لە دەزگای هەواڵگری میتی تورکیا بەردەوام لەگەڵ بافڵی برای لەسەر خەت بووە و زانیارییەکانی پێگەیاندووە تاوەکو ئەویش موافەقە لەسەر داواکارییەکانی تورکیا بکات.

پێدەچێت ئەمجارە سەردانە بەپەلەکەی قوباد بەس نەبێت بۆ ئەوەی فشارەکانی ئەنقەرە بۆ سەر سلێمانی کەم ببێتەوە بەڵکو مەرجی قورسیان بۆ داناون تاوەکو هەم ئاڵوگۆرە بارزگانییەکان هەم ئاسمانی تورکیاش بەرووی سلێمانیدا بکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان کە لە ئەفسەرێکی باڵای ناو دەزگای زانیاری بەدەستم گەیشتووە مەرجی سەرەکی تورکیا ئەو خاڵانەی لای خوارەوەیە:

🔻 داخستنی گشت بارەگاکانی پە*کە*کە لە سنووری زۆنی سەوز.

🔻 راوەدوونان و گرتنی هەموو کادیرانی پە*کەکە* و باڵەکانی سەر بە پەکەکە لە سنوورەکە و هاوڵاتییانی ڕەگەز تورك تەسلیمی تورکیا بکرێنەوە.

🔻 راگرتنی گشت هاوکارییەکانی یەکێتی بۆ رۆژاوای کوردستان.

🔻 راگرتنی هاوکارییەکانی دژەتیرۆری یەکێتی بۆ دژەتیرۆری پە*یە*دە.

🔻 سەرکوتکردنی هەر خۆپیشاندانێک لەلایەن پە*کە*کە و باڵەکانی لە سنوورەکە ئەنجام بدرێت.

🔻 هاوکاریکردنی دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا لە دەستنیشان کردنی شوێنی پە*کە*کە لە قەندیل و لە سنووری راپەرین و گەرمیان و هەموو ئەو ناوچانەی کە پە*کە*کە و باڵەکانی لێی مەوجودن.

لەگەڵ چەند خاڵی تریش کە پەیوەندی بە بابەتی ئەمنی و بازرگانی و شتی ترەوە هەیە.

هەر لە بەغدا  قوباد کۆمەڵێ بەڵگەی دروستکراوی پێبووە و هەوڵی داوە بۆ جێگری سەرۆکی دەزگای میتی بسەلمێنێت، کە هەموو ئەم شتانە لەژێر سەری “لاهور جەنگی” دایە.

بەپێی سەرچاوەکان ، جێگری میت کۆمەڵێ زانیاری لابووە و هەمووی خستۆتە بەردەم قوباد و  گووتویەتی،”ئەمانە بەڵگەن و هیچ پەیوەندی بە لاهورەوە نیە و ئێوە خۆتان هەمووتان کردووە.
ئێستا قوباد بۆ پێڵاو ماچکردنی تورکەکان خۆی گەیاندۆتە لای هاکان فیدان، تا نۆکەرایەتی خۆیان دووبارە بکەنەوە.

با ئەو هەڵخەڵەتاوانەی دوای دروشمی “کوردستان یان نەمان”ـەکەی بافڵ کەوتبوون و شان بەشانی ئەم خائینانە نارەزایەتیان دەرەبڕی”کە من لەگەڵ هەموو نارەزایەتیەکم دژ بە تورکیا”، تێبگەن کە نابێت بە هیچ جۆرێک بچنە ریزی ئەم خائینانە و دەبێت هەمیشە لە نارەزایەتیەکاندا سەربەخۆ بن و بڕوا بەمانە نەکەن.

ئەمانە نۆکەری میتن و لەم چەند مانگەدا ئەونەیان زەربە لە پە*یە*دە داوە تورکیا لێی نەداون، بە کەوتنە خوارەوەی دوو کۆپتەر و شەهید بوونی نۆ کەس  و راکێشانی مەزڵوم عبدی بۆ سلێمانی و هەوڵی تیرۆرکردنی.

هەر ئەمڕۆیش وەک لەو وێنەیەدا دیارە “وەهاب هەڵەبجەیی” بەرەو دوبەی دەڕوات.
ئارام حاجی علی(ئارام ئەحمەد)

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button