بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی 12ی نیسانی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تێیدا چەند تەوەرەیەک دەخرێنە ڕوو، لە بڕگەی یەکەمیدا بابەتی پاراستنی هاووڵاتییان و دامودەزگا خزمەتگوزارییە حکومییەکان لە رێگەی بەدوورگرتنی هەرێمی کوردستان لە راکێشانی کێشە ناوچەیی و دەرەکییەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، بە مەبەستی دیاریکردنی کێشە و چارەسەرەکان.

باس لەوەش كراوە، بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

 

Back to top button