چارەنووسی ئەوانە دیار نیە كە لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی ئاڵای كوردستان دەستگیركراون

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی كە پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان ئازادی رادەربڕین و چاڵاكی سیاسی حزبەكانی دیكەی قەدەغە كردووە لە ئێستادا پەكەكە لە ڕۆژئاوا فەرمانێكی نوێی بۆ ئەو خێزانانە دەردەكات كە كوڕەكانیان لە ناو هێزی پێشمەرگەی هێزی ڕۆژن, رۆژئاوایان لێقەدەغە دەكەن .
نەشوان حەسۆ ئەندامی دەستەی خۆجێی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردلە سوریا (ئەنەكەسە ) بە (خواكوڕك ) ڕاگەیاند ” پەكەكە لیستێكی ئامادەكرووە بۆ گەڕان بەسەر ئەو ماڵانەی كە پێشمەرگەی ڕۆژیان هەیە فشارە خستووەتە سەریان، هەرخێزانێك پابەندی فەرمانی پەكەكە نەبێت بە كشانەوەی كوڕەكانیان لە ناو هێزی پێشمەرگە ،دەریان دەكەن و دوریان دەخەنەوە لە كوردستانی ڕۆژ ئاوا “.
پێشوتریش بەرپرسێكی پەیەدە چەند زانیاریەكی لەبارەی هەلمەتی رەشبگیری و قەدەغەكردنی ئاڵای كوردستان لە رۆژ ئاوای كوردستان لە لایەن پەیەدە ئاشكرا كردبوو كە بە هۆی ئەوەی ئاڵای كوردستان لە چەند مالێك لە رۆژ ئاوای كوردستان بینراوە خاوەنی ماڵەكان دەستبەسەر كراون تا ئێستا چارەنوسی بەشێكیان نا دیارە.

Back to top button