پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عیماد بابان
سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عیماد بابان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستە کرد کە لە بەشێکی هاتووە: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری کورد (عیماد جەلال بابان)ـی برازای مەحموود بەگی بابانم پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی خواڵێخۆشبوو عیماد بابان و كەسوكار و دۆستان و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عیماد بابان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری کورد (عیماد جەلال بابان)ـی برازای مەحموود بەگی بابانم پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی خواڵێخۆشبوو عیماد بابان و كەسوكار و دۆستان و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو عیماد بابان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
12ی نیسانی 2023