ئەمڕۆ مووچەی 16 وەزارەت و دەستە دابەش دەکرێت

لە بەرواری 5-4-2023 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار-ی بڵاوكردەوە.

بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی ئەمرۆ پێنجشەممە 13ـی 4ـی 2023، مووچەی هەریەكە لە وەزارەت داد، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، وەزارەتی پلان دانان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دابەشدەكرێت.

هەر لە خشتەكەدا هاتووە كە لە ڕێكەوتی 2023/4/20 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار كۆتایی دێت.

Back to top button