قوباد تاڵەبانی بەڵێنی بە تورکیا داوە بوونی پە*کە*کە لە زۆنی سەوز کۆتایی پێبهێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار لە ناو یەکێتی، ئاشکرای کرد كه جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگری توركیا له به‌غدا، زۆر له رەفتارەکانی یه‌كێتی نیگه‌ران بووه و به قوباد تاڵه‌بانی گوتووه: “ئێوه خاوه‌نى به‌ڵێنه‌كانى خۆتان نه‌بوون له‌گه‌ڵ توركیادا.” له بەرامبەریشدا قوباد تاڵه‌بانى به‌ڵێنى زۆرى به (مۆتلۆتوكا) داوه سه‌باره‌ت به ریشه‌كێشكردنى په‌كه‌كه له زۆنى سه‌وز، به‌ڵام ئه‌و قایل نه‌بووه، بۆیه داواى له قوباد تاڵەبانی كردووه كه راسته‌وخۆ بچێته ئه‌نقه‌ره و به‌ڵێن بە هاکان فیدانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) بدات.
هەر به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، لایه‌نى توركى به قوباد تاڵه‌بانییان گوتووە: “بەپێی راپۆرتەکانی خۆتان، پێش 8ـى تهمموز هه‌موو په‌یوه‌ندى و هاوكارییه‌كى یه‌كێتى له بوارى گواستنه‌وه‌ى چه‌ك و بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا، خستووەتە ئه‌ستۆى (لاهور جه‌نگى) هاوسەرۆکی یەکێتی و توركیاتان وا تێگه‌یاندبوو كه ئەو به‌رپرسیاره له كردنه‌وه‌ى زۆنى سه‌وز بۆ په*كه*كه، به‌ڵام به‌پێى راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كانى توركیا، ئه‌مه راست ده‌رنه‌چووه، چونكه له‌دواى 8ـى تهمووز و له‌و کاتەوە كە ئێوەی كوڕانى تاڵه‌بانى ده‌ستتان به‌سه‌ر یه‌كێتیدا گرتووه، چالاكییه‌كانى په‌كه‌كه له زۆنى سه‌وز زیادى كردووه و بگره فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانییش بووەته پێگه‌یه‌ك بۆ كارى سه‌ربازى و لۆجستى و بازرگانى په*كه*كه.”
ئەو سه‌رچاوەیە جەختیشی كردووەتەوە، وه‌ك جۆرێك له رێگاخۆشكردن بۆ خۆبردنه‌پێشه‌وه و بەدەستهێنانی پاڵپشتی تورکیا و بۆ ئه‌وه‌ى له ئاینده‌دا بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنى یه‌كێتى جێگاى بافڵى براى بگرێته‌وه، قوباد به‌ڵێنى به لایه‌نى توركى داوه، كه سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تیى كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانى په*كه*كه و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانى سه‌ر به‌و حیزبه و كۆمپانیاكانیان له زۆنى سه‌وز دابخات و ره‌گوڕیشه‌یان له ناوچه‌كه ده‌ربهێنێت، به‌و مه‌رجه‌ى توركیا ئاسمانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بكاته‌وه.، بەڵام سه‌ره‌ڕاى به‌ڵێنه‌كانى قوباد تاڵه‌بانى، به‌ڵام لایه‌نى توركى واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى دیارى نه‌كردووه.