مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای ئیمارات ده‌كات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/4/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ، پێشوازیی لە شاندێكی ئیماراتی بە سەرۆكایەتیی عەبدوڵا ناسر لوتاهـ، جێگری وەزیری كاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات، كرد.

لە دیدارەكەدا، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاس و پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەردوو خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید و شێخ محەمەد بن راشد سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئیمارات دەربڕی بۆ پشتیوانیی و پشتگیریی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان.

جێگری وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشان دا و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، شوێنێکی تایبەتی لە لای سەرکردایەتیی ئیمارات هەیە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

Back to top button