جه‌دعان عه‌لی:په‌كه‌كه‌ ده‌یه‌وێ له‌ خانه‌سۆره‌وه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بگوازێته‌وه‌ بۆ چه‌كداره‌كانی له‌ سوریا.

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد-سوریا ڕایگه‌یاندوه‌” په‌كه‌كه‌ بۆیه‌ ده‌یه‌وێ له‌ خانه‌ سۆڕ بمێنێته‌وه‌ داگیری بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكات به‌ پردی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان خۆیان و به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی تێیدا بگوازنه‌وه‌ بۆ ناو خاكی سوریا

(جه‌دعان عه‌لی) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاندوه‌” كه‌ په‌كه‌كه‌ ویستیه‌تی ناوچه‌ی خانه‌سۆر له‌ سنوری قه‌زای شنگال داگیربكات و شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سنورانه‌ له‌ ژێر ده‌ستی بمێنێته‌وه‌ له‌وێوه‌ هاوكارییه‌كانی به‌غدا وه‌ربگرێت و بیان نێرێت بۆ چه‌كدارانی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و سوریا، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ش ده‌یكات له‌و سنوره‌ مه‌بست لێی نانه‌وه‌ی پشێوی و دووبه‌ره‌كیه‌ له‌ نێوان خه‌ڵكی شنگال و سه‌ر ئه‌نجام كێشه‌ نانه‌وه‌یه‌ به‌ فیتی ئاغاكانیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وره‌ها به‌م كاره‌یان ده‌یانه‌وێ ڕێگایه‌كیان هه‌بێ تایبه‌ت به‌ خۆیان بۆ ناردنی كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی و هه‌ر پێداویستیه‌كی تر كه‌ پێویست بێ له‌ سوریا بۆیان بنێرن.

ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه‌”په‌كه‌كه‌ وه‌كو كۆمپانیا كار بۆ ڕژێمی به‌شار و حكومه‌تی سوریا ده‌كات و مه‌به‌ستیه‌تی ئازاری كورد و كوردستان بدات، هه‌روه‌كو بینیمان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی به‌ كووشتن و ڕفاندن و شه‌هیدكردن دا و ڕۆژئاوای كردوه‌ به‌ خاكی عه‌ره‌ب و ڕژێمی سوریا، به‌ هه‌موو شیوه‌یه‌ك هاوكاری دژه‌ كورد و كوردستانیانه‌.

Back to top button