سەرۆکی حکومەت پەیوەندی بە پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/13 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە ، لە دۆخی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی پرسی دوای ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین و رەشەبا کە چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەوە و لە چەند ناوچەیەکیش لافاو روویداوە.

سەرۆکی حکومەت پارێزگارەکانی راسپارد کە هەموو هەوڵەکانی دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخەنەگەڕ بۆ بەهاناوەچوون و فریاکەوتنی هاونیشتمانییان و پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بۆ زیانلێکەوتووان.

سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی پارێزگارەکانی کرد بۆ ئەو رێکارانەی گرتوویانەتەبەر بۆ کەمکردنی کاریگەری نەرێنی ئەگەری لافاو و ئامادەکارییەکانیان لەمبارەیەوە.

Back to top button