ئەمڕۆ سی و پێنج ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال تێپەڕدەبێت
ئەمڕۆ سی و پێنج ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا، تێدەپەڕێت كە حكومەتی بەعس لە ساڵی 1988 بە هەشت قۆناغ، بەرامبەر گەلی كورد ئەنجامی دا كە 182 هەزار ژن و پیاو منداڵی بەرەو بیابانەكان، گواستەوەو زیندە بەچاڵی كردن، جگە لەوەش چوار هەزار گوند و 30 ناحیە و سێ هەزار و 100 مزگەوت و 100 كڵێسا خاپور كران.
قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌نفال له رۆژی 23 شوباتی 1988 له ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی ده‌ستپیپێكرد و تا رۆژی 18 ئاداری هه‌مان ساڵ به‌رده‌وامبوو.
له قوناغی دووه‌مدا، ناوچه‌ی قه‌ره‌داغی به خووه گرت كه له رۆژی 22 ئاداری 1988 ده‌ستپێكرد و تا رۆژی یه‌كی نیسانی هه‌مان ساڵ به‌رده‌وامبوو.
قوناغی سێیه‌می ئه‌نفال رۆژی 7 نیسانی 1988 له گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد و تا رۆژی 20 نیسانی هه‌مان ساڵ به‌رده‌وامبوو.
قوناغی چواره‌می ئه‌نفال له رۆژی 3 ئایاری 1988 له ناوچه‌ی قه‌ڵا سێوكه و دۆڵی زێی بچووك ده‌ستیپێكرد و تا رۆژی 15 ئاداری هه‌مان ساڵ به‌رده‌وامبوو.
قوناغه‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌می ئه‌نفال ناوچه‌كانی شه‌قڵاوه و رواندزی گرته‌وه كه له رۆژی 15 ئایاری 1988 تا رۆژی 25 ئایاری هه‌مانی ساڵ به‌رده‌وامبوو.
قوناغی هه‌شته‌می ئه‌نفال له رۆژی 26 ئابی 1988 له بادینان ده‌ستیپێكرد و تا رۆژی 9 ئه‌یلولی هه‌مانی ساڵ به‌رده‌وامبوو.
به‌عس له هه‌شت قوناغی ئه‌نفال ته‌واوی گونده‌كانی ئه‌م ناوچانه و زۆرێك له شارۆچكه و ناحییه‌كانی خاپوور كرد و دانیشتوانی به زۆره‌ملێ بۆ ناوچه‌كانی دیكه، له‌وانه ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق گواسته‌وه كه به‌هۆیه‌وه زیاتر 182 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل كۆمه‌ڵكوژ و گوله‌باران و زینده به‌چاڵكران و زیاتر له چوار هه‌زار گوند و ئاوایی خاپوور كران.