پەكەكە هێزێكی زۆر دێنێتە سنورەكانی شنگاڵ
خواكوڕك
دوای ئەوەی لە سنوری خانەسۆری سەر بە قەزای شنگاڵ پەكەكە رێگری لە هێزێكی پیچشمەرگە كرد كە ئەركی پاراستنی سنوری ناوچەكەی پێی سپێردرابوو بە هۆیەوە رووبەرووبونەوە لە نێوان پێشمەرگەو پەكەكە رویدا, كە ئەمەش كاردانەوەو ناڕەزایەتی زۆری ناوچەكەی لێكەوتەوە.
دوای كۆنتڕۆلكردنەوەی دۆخەكە و بێدەنگكردنی چەكەكانیان لە لایەن پێشمەرگە كە لە داواكرابوو كێشەكان بە لەیەكتێگەیشتن و سیاسی خەڵبكرێن, ئێستا پەكەكە جارێكی تر نیازی خراپی هەیەو بەردەوامە لە هاوردەكردنی هێزلە قەندیلەوە بۆ شنگال, لە ناوچەكەدا بەدوای كێشەدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە رووبەرووبونەوە دروست ببێت.
وەیس نایف سەرۆكی ئەنجومەنی شنگال بە (خواكوڕك ) ڕاگەیاند ” پەكەكە بەردەوام جوڵە بە هێزەكانی دەكات لە قەندیلەوە بۆ شنگال و لە شنگالەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ، بێگومان ئەوهێزەی كە لە شنگال فراوان دەكرێت و كۆدەكرێتەوە لە قەندیلەوە جوڵەیان پێ كراوە ، پەكەكە هەم گرفتە بۆ شنگال و هەمیش شنگالی كردووەتە سەربازگەیەك “.
بە پێی سەرچاوەكان شاندێكی باڵای پەكەكە بەردەوامن لە جموجۆڵەكانیان دژ بە ئاسایش و سەقامگیری كوردستان ، ئەو شاندە باڵایە لەگەڵ نوێنەرانی حەشدی شەعبی و نوێنەرێكی (نوری مالیكی ) ئەمینداری حزبی دەعوە كۆبونەتەوەو دوای كۆبونەوەكانیان لە سلێمانی و بەغداد ،شاندە باڵاكەی پەكەكە بە نیازن سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن.
چاودێرێكی سیاسی بە خواكوڕكی راگەیاند هەنگاوەكانی پەكەكە مەترسی گەورەی بە دواوەیە چونكە بە پێی ئەو زانیاریانەی هەمانە جگە لەوەی هێزێكی زۆریان لە ناوچەكەدا كۆ كردۆتەوە, لە ئێستادا لە چەند ناوچەیەك هێزێكی زۆری نەناسراو بە ئاڵای پەكەكە دەبینرێت كە گومان دەكرێت ئەمانە هێزی دەرەكی بن پەكەكە نیازی شەڕێكی گەورەی هەیە لە ناوچەكەدا.