ئەمریکا کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای دا*عشی راگەیاند 

پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی رایگەیاند، هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە باکووری رۆژئاوای سووریا، سەرکردەیەکی باڵای دا*عشیان کوشت.

پێگەکە راشیگەیاندووە:” هەرچەندە ناسنامەی سەرکردەکەی دا*عش تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن، ئەو کەسە بەرپرسیار بووە لە پلاندانان بۆ هێرشە تیرۆریستییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و لە ئاستێکی باڵای دەسەڵاتدا بووە لەنێو دا*عش.

Back to top button