سەرۆکی حکومەت نزیکەی 15 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی خەرجدەکات
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی نیسانی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی ١٤ ملیار و ٩٧٥ ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئەم بڕە پارەیە، بەمەبەستی گواستنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرجدەکرێت.
خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، ئەویش بە رەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان.
بڕی پارەکە، لەسەر بودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەشێوەی کەمگەری بۆماوەی یەک ساڵ خەرجدەکرێت.