مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كات و جه‌خت له‌ گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی 4ی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی( WHO) کرد بە سەرۆکایەتی ئەحمەد زویتن بەرپرسی رێکخراوەکە لە عێراق.

لە دیدارەکەدا، کارو پڕۆژەکانی رێکخراوی تەندرستی جیهانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی لە نێوان وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی کرایەوە.

Back to top button