مەردان خدر: هه‌ولێر یه‌كێكه له شاره هه‌ره ئارام و سەقامگیرەكانی ناوچەكە و جیهانیش
چەند رۆژێكە یەكێتی لەڕێی میدیا فەرمی و سێبەرەكانی خۆی، هەروەها لە ڕێگەی پەیج و میدیا بەكرێگیراوەكان و بەناو ڕۆژنامەنووس و كەمپینچییە بندیوارەكانیەوە، هێرشێكی ناڕەوای بۆ سەر هەولێر و ناوبانگی ئەو شارە دەست پێكردووە.
مه‌ردان خدر، ئه‌ندامى یەدەگی كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بەرپرسی لقی ٩ی لە ئاکرێ بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی راگەیاند: هه‌وڵه‌كانی یەکێتی نه‌زۆكن، له هه‌ولێر و دهۆك یاسا سه‌روه‌ره و هه‌ر كێشه و گرفتێك هه‌بێت، خۆشبه‌ختانه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌توانن تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ن و راده‌ستى دادگایان بكه‌ن، له ماوه‌ى رابردوودا بینمان ئه‌وانه‌ى كه تاوانیان كردووه راده‌ستى دادگا كران، جا له هه‌ر پله و پۆستێكدا بووبن، لێره یاسا سه‌روه‌ره و تاوانباران سزاى خۆیان وه‌رگرتووه.
ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوەشی خسته روو: من نه‌ك وەك پارتییه‌ك، به‌ڵكوو بگره خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستى عێراق و وڵاتانى، هه‌موویان باش دەزانن كه هه‌ولێر و دهۆك شوێنی پارێزراو و ئارامن، هه‌ولێر یه‌كێكه له شاره هه‌ره ئارام و سەقامگیرەكانی ناوچەكە و دنیاش، بۆیه به‌م هه‌وڵه نهزۆكانهى یه‌كێتى ناتوانن ئه‌م یاساشكێنى و تیرۆر و تۆقاندن و ده‌رچوونیان له یاسا، كه له له سلێمانى دروستیان كردووە و تەنیا خەڵكی سلێمانی باجەكەی دەدەن، له هه‌ولێر ئه‌مه‌یان بۆ ناچێته سه‌ر.