حکومەتى هەرێم پشووى رۆژانى جەژنى رەمەزانى راگەیاند
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە 20ی نیسان تا 24ی نیسان لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بە بۆنەى جەژنى رەمەزانى پیرۆز، رۆژى پێنجشەممە رێکەوتى ٢٠ى نیسان تا رۆژى دووشەممە ٢٤ى نیسانى ٢٠٢٣، لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمى کوردستان پشووى فەرمییە و رۆژى سێشەممە رێکەوتى ٢٥ى نیسانى ٢٠٢٣ دەوامى فەرمى دەست پێ دەکاتەوە.