ئاكرێ .. کیسێکی شەش كیلۆگرامی لە سكی كچێك دەرهێنرا

لە قەزای ئاكرێ، لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە، کیسێکی گەورە لە سكی كچێكی گەنج دەرهێنرا.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ رایگەیاند، لە نەخۆشخانەی ئافرەتانی و لە دایکبوونی منداڵانی ئاکرێ، نەشتەرگەریەکی گەورە و دەگمەن ئەنجامدا، نەخۆشەکە کچێکی تەمەن 21 ساڵی بوو، نەشتەرگەرییەکە لادانی کیسێکی گەورە بە کە قەبارەی 6.410 کگم لەسەر هێلکەدان.

ئاماژە بەوەشکراوە، نەشتەرگەریەکە بەبێ بەرامبەر (بێ پارە) بە سەرکەوتووانە ئەنجامدراوە

Back to top button