پارێزگای هەڵەبجە داوای جیابوونەوە لە سلێمانی دەکات
دوای ئەوەی یەکێتی بۆ دەستکراوەبوونی زیاتر لە دزینی داهاتی سلێمانی داوای لامەرکەزی دارایی بۆ پارێزگاکان لە حکومەتی هەرێم کرد، حکومەت بڕیاریدا بە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ پارێزگاکان، بەڵام لەوکاتەوە یەکێتی گرفتی بۆ مووچەخۆرانی سلێمانی درووست کردووە.
هاووڵاتییەکی پارێزگای هەڵەبجە کە چەند رۆژێکە لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیەکەیەتی بەدەزگای میدیایی خواکوڕکی راگەیاند: هۆکاری نەمانی پارەی بانکەکانی سنووری یەکێتی بەهۆی ئەو دزیەیە کە یەکێتی بە ئاشکراو بە بەر چاوی خەڵک دەیکات.
ئەو هاووڵاتییە دەشڵێت: ئەی یەکێتی نەیدەگوت بە لامەکەزی دارایی بۆ پارێزگاکان دۆخی ئێمە باشتر دەبێت، فەرموو مووچەکەشیان نەهێشتین، ئەگەر وایە دەبێت یەکێتی لامەرکەزی دارایی بۆ پارێزگای هەڵەبجەش قبووڵ بێت. بەمەش داهاتی سنووری هەڵەبجە زۆر زیاترە لە مووچەی سنورەکە. دەی بماندەنێ کوا بۆ نیە.