خانەنشینێکی ئەیلوول لە هەڵەبجە: له به‌رچاوی خۆمان خانه‌نشینانی یه‌كێتی، مووچه‌یان پێ ده‌درا و بە ئێمەشیان گوت وە پارە نیە

مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌یلوول و گوڵان له زۆنی سه‌وز به فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی، راگیراوە، ئەمە له كاتێكدایه له هه‌ولێر و دهۆك دابه‌شكردنی مووچه به‌بێ جیاوازی ئاساییه و دابەش دەکرێت، خانەنشینێکی ئەیلوولیش لە هەڵەبجە سەبارەت بەو بڕیارەی قوباد تاڵەبانی راستییەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێ : له به‌رچاوی خۆمان خانه‌نشینانی یه‌كێتی، مووچه‌یان پێ ده‌درا و بە ئێمەشیان گوت وە پارە نیە
ئامینه ره‌حیم، کە مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلوولی هاوسه‌ره كۆچكردووه‌كه‌ی هه‌یه، گوتی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوومه به‌رده‌م بانكی هه‌ڵه‌بجه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م، به‌ڵام پێیان گوتین بڕۆنه‌وه مووچه نییه، له كاتێكدا له به‌رچاوی خۆمان ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی یه‌كێتین، مووچه‌یان پێ ده‌درا به‌بێ گرفت.