پیلانێكی قوباد تاڵەبانی بۆ دژایەتیی كابینەی نۆیەم ئاشكرا بوو
بزانە جێگرە بندیوار و تۆراوەكەی سەرۆكی حكومەت داهاتی سلێمانی، لەجیاتی مووچە دەداتە کێ .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو یەکێتی پیلانێکی قوباد تاڵەبانی لە دژی کابینەی نۆیەم ئاشکرادەکات و دەڵێ: بافڵ و قوباد، داهاتی سنووری زۆنی سەوز دەدزن نایدەنە مووچەخۆران دەیدەنە بەرامبەر بە نووسین و وتاری چەواشەکاری
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو یەکێتی رایگەیاند،” لە ئێستادا قوباد تاڵەبانی، لە رێگای دوو تیمەوە خەریکی پیلانێکی فراوانە دژی کابینەی نۆیەم بەئامانجی داپۆشینی کارە نایاساییەکانیان و دزین قوتی خەڵک و بەتاڵکردنەوە بانکەکان.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، پیلانەکە لە رێگای دوو تیمەکە بەمشێوەیە دەبێت:-
تیمی یەكەم: تایبەتە بە نووسەر و چالاكوان و رۆژنامەوانانی پیاو كە سەرجەمیان كەسانی نزیك لە قوباد تاڵەبانی و تیمەكەین، لە لایەن كەسێك بە ناوی عەتا محەمەدەوە سەرپەرشتی دەكرێن، هەریەك لە (ئەحمەد نەجم، كاوە شێخ عەبدوڵڵا، دانا ساڵح، ئاران غەفوور، دێرین، سەمەد زەنگەنە، دیلانی ئێس ئێن ئێن، مونیر سەفیم، سۆران شێخ نوورەدین و كۆمەڵێكی دیكە) وەك ئەندامانی لێژنە لەنێو تیمەكەدان.
تیمی دووەم: ژنێك بە ناوی ژوان سابیر كە لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانییە، سەرپەرشتیی ئەم تیمە دەكات و سەرجەم ئەندامانی تیمەكەی ژنن، پێكهاتوون لە: (دیلان عزەدین، تەوار عادل، فرمێسك محەمەد، خونچە خورشید، ئاشتی عەبدوڵا). ئەم تیمە ئیشیان ئەوەیە كە لەپاڵ بڵاوكردنەوەی چەواشەكاری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هانی سەرجەم چالاكوان و نووسەر و رۆژنامەوانان بدەن، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دژی كابینەی نۆیەم بنووسن و هێرشی بكەنە سەر.
ئەو سەرچاوەیەی یەکێتی باسی لەوەشکردووە، ئەم تیمانە هەر یەکەیان لە 50 تاوەکو 200 دۆلارییان بەپێی بابەتەکانیان پێ دەدرێت بەمەش داهاتی دزراوی شاری سلێمانییە و لەجیاتی بدرێت بە مووچەی مووچەخۆرانی شارەكە، لێیان دەدزرێت و لە رێگەی بافڵ و قوباد تاڵەبانییەوە، بەرامبەر بە نووسینی وتاری چەواشەكارانە، بە خەڵكێك دەدرێت كە ویژدانی خۆیان بەرامبەر بە پارە دەفرۆشن.