پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو كردەوە.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس وکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم.
هیوادارم لە خۆشی و شادی و کەشێکی ئارامدا رۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
بە ئومێدی ئەوەی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی ئاشتەوایی و تەبایی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان