دوو باندی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر کردنی دوو باندی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەری راگەیاند.

لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند، لە زنجیرە چالاکییەکی یەک لەدوای یەکدا لە ماوەی ھەشت رۆژی رابردوودا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەدوو چالاکیدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردو گرتنەبەری رێکارەیاساییەکان توانییان دوو باندی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیربکەن.

لە راگەیەندراوەکە هەروەها هاتووە، ئەو دوو باندە پێکهاتوون لە چوار کەس و توانیویانە بڕی 11 کیلۆگرام لە ماددەی ھۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش دەستبەسەردا بگرن.

Back to top button