سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

رۆژی دووشەممە 24ی نیسانی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان، ئەو كارەساتە زوڵمێكی گەورە و لاپەڕەیەكی تری دڕندەیی رژێمی بەعس بوو بەرانبەر گەلی كوردستان.

بەڵام هێز و ئیرادەی گەلی كوردستان لە فڕۆكە و ناپاڵم بەهێزتر بوو و دواجار ئیرادەی كوردستان بەسەر زوڵم و داگیركاریدا سەركەوت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button