لەسایەی دەسەڵاتی یەکێتی بەشێکی زۆری مووچەخۆرانی زۆنی سەوز جەژنیان بێ مووچە بەڕێکرد

مانگ دوای مانگ مووچەخۆرانی زۆنی سەوز زیاتر لەسایەی دەسەڵاتی یەکێتی کێشەیان بۆ دروست دەکرێت بەهۆی بەتاڵکردنی بانکەکان و دزینی داهاتی سنوورەکە، بەمەش جەژنیان بێ مووچە بەڕێکرد.

لە بەدواداچوونێکدا دەزگای میدیایی خواکوڕك ئاشکرای دەکات:” هەر چەند لە سنووری هەولێر و دهۆك بەر لە جەژن تەواوی مووچەخۆران مووچەکانیان وەرگرت و وەزارەتی دارایش لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 4ی ئەمساڵ دەکات، بەڵام لە سایەی دزینی داهاتی سنووری سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتدارانی یەکێتییەکەی بافڵ تاڵەبانی تاوەکو ئێستا بەشێکی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری مووچەیان وەرنەگرتووە و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانیش نیوە مووچەیان وەرگرتووە.

هەر بە پێی بە دواداچوونەکان:” مووچەخۆرانی بەرێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە و گەشتوگوزار هیچیان مووچەیان وەرنەگرتووە.

هاوکات، بەشێکی زۆری خانەنشینانی ئەیلوول و گوڵانیش کە مووچەکانیان لە بانکەکانی سلێمانیدایە و لەسەر بڕیاری بافڵ و قوباد تاڵەبانی مووچەیان وەرنەگرتووە و بەمەش ئەم جەژنەیان بێ مووچە بەڕێکرد.

Back to top button