بە رەزامەندی مەسرور بارزانی، لەمەودوا لە كوردستان نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچی گوێ بۆ منداڵانی نابیست و ناگۆ بە خۆڕایی ئەنجام دەدرێ

بە رەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا لە هەرێمی كوردستان نەشتەرگەریی چاندنی لوولپێچی گوێ بۆ منداڵانی نابیست و ناگۆ بە خۆڕایی ئەنجام دەدرێ.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، گرێبەستی دابینکردنی ئامێر و پێداویستی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری پێشکەوتووی تایبەت بە چاندنی ئامێری لوولپێچ (زرع القوقعة Cochlear Implant) لەناو گوێی ژوورەوە بۆ منداڵانی نابیستان و نائاخاوتن واژووکرا کە لە نەخۆشخانەکانی حکومی تایبەت بە سەنتەری چاندنی لولپێچ لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕی ناوەخۆیی بەتەواوی دابینکردنی پێداویستیەکان لەلایەن حکومەتی هەرێم بۆ هەر نەخۆشێک بەبڕێکی گرانبەها دابین دەکرێت و بۆ نەخۆش بەخۆڕایی ئەنجام دەدرێت لەگەڵ ماوەی سازدانەوەی ئامێر و پڕۆسەی چارەسەری سروشتی قسەکردن Speech Therapy دوای نەشتەرگەری.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە:” دابینكردنی ئامێری لوولپێچ بۆ 144 نەخۆشی بەڵگەداری زانستی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری چووە بواری جێبەجێکردن بۆماوەی یەك ساڵ كە بۆ هەریەكەیان نزیكەی 15 هەزار دۆلار تێچووی دەبێت و تەواوی ئەم خەرجیە لەلایەن سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر دراوە.

Back to top button