سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کرد بۆ گیان لەدەستدانی کوڕە جوانەمەرگەکەی .

سەرۆکی حکومەت ، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی خۆی، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەکی کرد بۆ هەلوێستی مەردانەو بەرپرسانە ونیشتیمانپەروەرانەی و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم تاوانانە دەبێ کۆتاییان پێ بێت و تاوانباران رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

لە بەرامبەردا،عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

Back to top button