پێشەوا هەورامانی: پارتی چاوپۆشی لە دوو پرس بكات، سبەی قوباد تاڵەبانی لە دەوام دەبێ

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەگەر پارتی لە (١- دۆسیەی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف دابخات ٢- هەڵبژاردن بە لانی كەمەوە بۆ ماوەی ساڵێك دوابخات) ئەوا ”سبەی قوباد تاڵەبانی لە دەوام دەبێت.“

روونیشی كردەوە: ”ئەم هەموو پاساوە ساختە و بێ بنەمایەی کە لە پەنای خەڵک و داواکاری خەڵک و مووچەی خەڵک یەکێتی باسیان دەکات، جگە لە کەرەستەی هەڵاتن لە بەرپرسیارێتی و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی، هیچی دیکەیان لە پشتەوە نییە، کەسێک ئامادە بێت سەرانە لە ساڵۆنی ئافرەتان و کەبابخانە وەربگرێت، دەبێت خاوەنی چ روئیایەک بێت بۆ حوکمداری؟“

گوتەبێژەکەی فراكسیۆنی پارتی جەختی لەوە كردەوە كە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستبەرداری روئیا و خەونی خۆی نابێت بۆ بونیادنانی کوردستانێکی بەهێزتر و خاڵی لە گەندەڵ و بندیوار!

لە كۆتاییشدا ئاشكرای كردووە: ”ئەوەی لە حکومەتدا روودەدات، رووبەڕووبوونەوەی دوو عەقڵیەتە، عەقڵیەتێک کە بیری لای دروستکردنی ژێرخان و بە سیستەماتیککردنی حکومەت و دەوڵەتداری و یەکڕیزی و یەکدەنگی کوردە، عەقڵیەتی دووەم بیری لای پیسخۆری و مەرزدزی و تیرۆر و رووتاندنەوەی خەڵکە!“

Back to top button