حکومەت رۆژێك پشووی راگەیاند
بە فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رۆژی 1ــی ئایار پشووی فەرمییە لە هەرێمی کوردستان .
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران، رۆژی دووشەممە، 1ـی ئایاری ،2023 بەپێی رۆژمێری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمییە.