بەهۆی سیاسەتی کوڕانی تاڵەبانی گرفتێكی تر رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌بێته‌وه
دوای بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا لەلایەن تورکیاوە سەرەڕای گرانبوونی نرخی پلیتی فڕۆکە بۆ 450 دۆلار لەسەر خەلکی سلێمانی لە ئێستا کێشەیەکی تر رووبەڕووی خەلکی شارەکە بۆتەوە.
ئارا ئه‌نوه‌ر كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیارییه له سلێمانی گوتی،” ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی سلێمانین ئه‌گه‌ر بچنه توركیا، له‌وێ به “چاوێكی نزم” سه‌یر ده‌كرێن، دوێنێ شه‌و براده‌رێك له به‌ریتانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ توركیا، له‌وێ رێ‌یان نه‌داوه نه بۆ هه‌ولێر و نه سلێمانی بێت و ناردوویانه‌ته‌وه بۆ به‌ریتانیا چونکە خەڵکی سلێمانی بوو .”
لای خۆشیەوە سیروان سیامه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری، گوتی، “رۆژانه له فڕۆكه‌خانه‌ی “سه‌بیحه” له توركیا، 40 بۆ 50 كه‌س دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه و رێ‌یان پێ نادرێت گه‌شت بكه‌ن.”