وهزارهتی ئهوقاف: ئیدانهی هێرشكردنه سهر مزگهوت و ههر ناوهندێكی دیكهی ئایینیی دهكهین
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2023/04/٢٠٢٣٠٤٢٨_١٢٠٧٥٨.jpg)
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لهسهر هێرشكردنه سهر مزگهوتێك له شنگال هاته دهنگ و لهوبارهیهوه راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه.
دەقی راگەێندراوەکەی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی:
دوێنێ پێنج شەممە ٢٧ نیسان لەئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی دەڤەری شەنگال دژی گەڕانەوەی ژماریەک خێزانی عەرەب بۆ دەڤەرەکە، ئاڵۆزی کەوتۆتەوە بەھۆیەوە ژمارەیەک کەس ھێرشیان کردۆتە سەرحەرەمی مزگەوتی شارەکە
ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی بێڕێزی و دەستدرێژی کردنەوە سەرمزگەوت و ھەرناوەندێکی تری ئایینی دەکەین، پێشمان وایە ئەم کارە ناڕەوایە دوورە لەئاداب و نەریتی خۆڕەوشتی رەسەنی ئایینی و کوردەواری و ھەوڵێکی پلان دارێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئایینی لەناوچەکەدا، بۆیە ھەموو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوەو بەرپرسی یەکەمی ڕووداوەکەن و کە بەردەوام رۆڵیان لەئاژەوەگێڕی دەڤەرەکەدا ھەیە
ئەم جۆرە کردەوانە پلانی کەسین پەیوەندی بەھیچ ئاینێکەوە نییە، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا بکەن و بکەرانی رووداوەکە دەستنیشان بکەن و رووبەڕووی سزای یاسایی خۆیان بکەنەوە .
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
٢٨⁄٤⁄٢٠٢٣