سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاران په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی 1ی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بەڕێز و پێزانینەوە لە ئەرک و ماندووبوون و رۆڵی گرنگی كرێكارانی كوردستان دەڕوانین لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستاندا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام ده‌بێت لە پرۆسەی چاکسازییەکانی لە پێناو باشترکردنی گوزەرانی کرێکارانی کوردستان، لەم رووەوە، پەسەندکردنی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا، بەشێکە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری باشترکردنی ژیان و مسۆگەرکردنی مافەکانی کرێکاران لە رووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان و سنووردانان بۆ هەموو جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەکی کرێکاران.

رۆژی کرێکاران پیرۆز بێت و هیوای ژیانێکی باشتریان بۆ دەخوازم.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

#Xwakurk#خواکوڕك

Back to top button