كۆریای باكور به‌ موشه‌كی بالیستی، ئاوه‌كانی ژاپۆن بۆمباباران ده‌كات

كۆریای باكور دوو موشه‌كی دیكه‌ی بالیستی تاقیكرده‌وه‌، ژماره‌ی موشه‌كه‌ تاقیكراوه‌كانی له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا گه‌یشت به‌ 32 موشه‌ك.

وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن، جین ناكاتانی رایگه‌یاند: ئەو موشەکانەی کۆریای باکور تاقیکردوونەتەوە بە دوری ٢٥٠ کیلۆمەتر لە پارێزگای ئاکیتا کەوتونەتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە بۆ یەکەمین جارە موشەکی کۆریا باکور بگاتە پارێزگاى ئاکیتا کە ناوچە پیشەسازییە.

هاوکات کۆریای باشور و ئەمریکاش ئیدانەی تاقیکردنەوە موشەکەکەی کۆریای باکورییان کرد و ڕایانگەیاند “پێویستە بەزوترین کات فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆسەر ئەو وڵاتە زیاتر بکرێن”.

دوو هه‌فته‌ به‌ر له‌ئێستا، کۆریای باکور دوو موشەکی دیکەی تاقیکردەوە وکە زیاتر لە هەزار کیلۆمەتریان بڕیوە و یەکێکیان گەیشتووەتە ئاوەکانى ژاپۆن.

 

Back to top button