سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق دەکات

رۆژی دووشەممە 1ـی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پلانەکانی حکوومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیان لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق تاوتوێ کران.

Back to top button