ئاگادارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان

“وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بە بڕی (330,000) سێ سەد و سی  هەزار دۆلار پاڵپشتی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دەکات”

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە ئەوانەی کە ئەمساڵ مافی گەشتکردنیان هەیە بۆ حەج، ئەوا رۆژی سێ شەممە رێکەوتی  2ـی5ـی 2023 سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و دانی بڕە پارەی تێچووی حه‌ج کە بۆ هەر حاجییەک بۆ گەشتی ئاسمانی(4500) چوار هەزار و پێنج سەد و دۆلارە وه‌ بۆ گەشتی وشکانی(3800) سێ هەزار و هەشت سەد دۆلارە، دواکات بۆ وه‌رگرتنی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 10ـی5ـی 2023 دەبێت.

دیاریکردنی تێچووی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدایە کە دەستەی باڵای حەج وعومڕەی عیراقی لە چەند رۆژی رابردوودا بە نووسراوی فەرمی تێچووی گەشتی حاجیان بۆ شاری مەدینە و خەرجییەکانی رێگا و مانەوە لە شاری مەدینە و گواستنەوەی ناوخۆیی و گەشتی ئاسمانی و وشکانی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ناردووە، هەروەها لەگەڵ تێچووی پرۆسەی حەج بۆ هەر حاجییەک کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لە شاری مەککەی پیرۆز خەرجکراوە کە بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوە روونکراوەتەوە.

تێچووی پرۆسەی حەج بۆ هەر حاجییەک لە شاری مەدینە لە لایەن دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق کە دانراوە:

ژ
بڕگەکان
گەشتی ئاسمانی
گەشتی وشکانی
١
ئۆتێلی مەدینە
$446
$446
٢
خواردنی مەدینە
$62
$78
٣
سەرپەرشتیاری سعوودی -الوکلاء الموحد
$446
0
٤
دامەزاروەی – المطوفین
$1204
$1204
٥
گەشتی ئاسمانی
$450
٦
گەشتی وشکانی
$187
٧
گەشتی ناوخۆیی لە مەدینە
$53
$48
٨
کرێی حەواڵەی پارە بۆ سعوودیە
$10
$10

 

کۆی خەرجی عیراق لە سعوودیە – مەدینە
$2671
$1973

تێچووی حەج بۆ هەر حاجییەک لە شاری مەککەی پیرۆز کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە خەرجکراوە:

ژ
بڕگەکان
گەشتی ئاسمانی
گەشتی وشکانی
١
ئۆتێلی مانەوەی حاجیان لە شاری مەککە
$1300
$1300
٢
خواردنی حاجیان لە شاری مەککە
$380
$380
٣
خەرجی جۆراو جۆر
$229
$229

کۆی خەرجی لە سعوودیە – مەککە
$1900
$1900

لێرەوە بە پێویستی دەزانین بۆ هاووڵاتییان روونبکەینەوە کە تێچووی هەر حاجییەک بەرێگای گەشتی ئاسمانی(4571) دۆلار بووە بە پاڵپشتی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، بووە(4500) دۆلار هەروەها تێچووی حەجی وشکانی (3873) دۆلار بووە بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە (3800) دۆلار.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە مەبەستی (کەمکردنەوەی تێچووی) حەجی ئەمساڵ لەسەر هاووڵاتیان هەڵسا بە پاڵپشتی کردنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بە بڕی (330,000) سێ سەد و سی هەزار دۆلار بۆ ئەوەی تێچووی حەجی ئاسمانی و وشکانی لەسەر هاووڵاتیان کەم بکرێتەوە و نرخەکەیش هاوتا بێت لەگەڵ ئەو نرخەی کە دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقی لە حاجیانی عیراق وەردەگرێت، بۆیە لێرە بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەک روونبکەینەوە کە ئەو بڕە پارەی کە لە حاجیانی کوردستان وەردەگیریت هیچ بڕە پارەیەک بۆ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ناگەڕێتەوە.

ئەمساڵ بۆ یەکەم جار بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە گواستنەوەی بەشێک لە حاجیانی کوردستان کە ژمارەیان (690) حاجییە، بۆیە لێرەوە ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە ناویان دەرچووە سەرپشکن لەوەی کە بیانەوێت بە رێگای ئاسمانی یاخود وشکانی گەشت بکەن، بە پێی ئەو رێژەیەی بۆ پارێزگا یاخود ئیدارە سەربەخۆیەکان دیاری کراوە.

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە
1ـی 5ـی2023

Back to top button