مەسرور بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانانی عێراق دەكات

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانانی عێراقی فیدراڵ كرد و گفتوگۆیان لەبارەی چەند بابەتێكەوە كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی 5ـی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرد، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتی عێراق و گرنگی پەسەندکردنی یاسای بوودجەی فیدراڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران لە زووترین کاتدا کرا، بەو هیوایەی ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، جەخت لە گرنگی جێبەجێکردنی هەموو ئەو رێککەوتنانە کرایەوە، کە لە کارنامەی حکومەتی فیدراڵدا ئاماژەیان پێ دراوە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button