لە سایەی یەکێتی کێشەیەکی تر بەرۆکی خەڵکی گەرمیان دەگرێت
بەهۆی دزینی داهاتی سنوورەکە و بەتاڵ کردنەوەی بانکەکانی زۆنی سەوز لەلایەن یەکێتییەوە ، لە گەرمیان شوفێرانی ئەمبولانسی تەندروستی پێنج رۆژە مانیان گرتووە و 10 مانگە نە پارەی هاتووچۆ ( ئیفاد ) و نە خواردنیان بۆ خەرج نەکراوە .
رەفیق قادر، بەڕێوەبەر بەشی کردە پزیشکییەکانی گەرمیان رایگەیاند:” لەسەرەتای ساڵی تازەوە هیچ بڕە پارەیەکی سولفە لەلایەن بانکەوە بۆمان خەرج نەکراوە پێمان دەڵێن پارەی نەختینە لەبەر دەست نیە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕك، بەهۆی ئەو مانگرتنەی شوفێرانی فریاکەوتنی تەندروستی گەرمیان خەڵکی سنوورەکە دەبێت لەسەر حیسابی خۆیان نەخۆشەکانیان بگوازنەوە سلێمانی و بە کرێی 250 بۆ 300 هەزار دینار بۆ هەر جارێک.