یه‌كێتی ئه‌مجاره‌یان ده‌ستی خۆی ته‌واو كه‌شف كرد
كێ هه‌یه ئه‌مرۆ به هه‌واڵی تۆماركردنی سكاڵا له دادگای باڵای فیدراڵی له لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رسورمانی و چاوی زه‌قه‌وه تێر پێنهكهنیبێت. كێ هه‌یه ئه‌مرۆ به‌م هه‌واڵه ناخی یه‌كێتی و سهیروسهمهرهكانی یه‌كێتی و دوو فاقی یه‌كێتی و فۆبیا‌و ترسی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌رنه‌كه‌وتبێت.
ئاخر بووه تۆ سكاڵا له سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانێك تۆمار بكه‌ی كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی خۆت بێت؟ بووه سكاڵا له سه‌ر چه‌ند برگه‌و مادده‌ی یاسایه‌ك تۆمار بكه‌ی كه پێنج خولی په‌رله‌مانت پێ ئه‌نجامدابێت و خۆت روكن و لایه‌نێكی سه‌ره‌كی دارشتن و ته‌شریع كردنی ئه‌و یاسایه بیت و وه‌ك شانازی و ده‌سكه‌وتی گه‌وره سه‌یرت كردبێت؟ دواتر بۆچی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ی؟ ئه‌ی ئێوه پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانتان پێشكه‌شی په‌رله‌مان نه‌كردووه؟ ئه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێك ده‌هێنن گفتوگۆ و دانوستانتان نه‌كرد له باره‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی كه ئه‌مرۆ وه‌ك سكاڵا پێشكه‌شی دادگای فیدراڵیتان كردووه؟ ئه‌ی پارتی سه‌ره‌رای تێبینی و راو بۆچونی جیاواز له پێناوی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی، مساوه‌مه‌ی له بۆچونه‌كانی خۆی نه‌كرد و پێشنیار و راو بۆچونه‌كانی ئێوه‌ی قبوڵ نه‌كرد؟ ئه‌ی ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره پارتی پێتان ناڵێت فه‌رمون با دانیشتنی په‌رله‌مان رابگه‌یه‌نین و پرۆژه‌كه‌ی ئێوه له مهر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بخه‌ینه ناو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان و له پێناو زوو تێپهربوونیش خاسیه‌تی به په‌له‌ی پێ بده‌ین؟
ئه‌وه ئێوه‌ن له رێگای ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان كه په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی داوه، له ترسی لادانی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان په‌ك ده‌خه‌ن.
ئێوه هه‌ڵه نین كه سكاڵاتان له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان تۆمار كردووه، به‌ڵام له ناوه‌رۆك و مه‌به‌ستی سكاڵاكه هه‌ڵه‌ن، ده‌بوایه مه‌به‌ستی سكاڵاكهتان له سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان له به‌ر ئه‌وه بوایه چونكه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كارهێناوه بۆ په‌كخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی، چونكه سه‌رۆكی په‌رله‌مان له به‌رژه‌وه‌ندی هێزێكی سیاسی دژی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات وه‌ستاوه.
ئێوه ده‌تانه‌وێ خۆڵ بكه‌نه چاوی كێ؟ ئێوه ده‌تانه‌وێ كێ به‌م یاریه ههزهلیهتان باوه‌ر بكات؟
هیچ خۆتان سه‌غڵه‌ت مه‌كه‌ن، به‌م هه‌واڵه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تان ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا لێتان تێنه‌گه‌یشتووه لێتان تێگه‌یشت و ده‌ستی خۆتان به ته‌واوی بۆ هه‌موو لایه‌ك له دۆست و دوژمنان كه‌شف كرد.
ئاخر مناڵ‌یش ده‌زانێت لایه‌نێك له دژی یاسایه‌ك سكاڵا تۆمار ده‌كات كه خۆی به‌شێك نه‌بوو بێت له ئاماده‌كردن و ته‌شریع كردنی ئه‌و یاسایه، وه دواتر سكاڵا له‌دادگای فیدراڵی ئه‌و كاته تۆمار ده‌كرێت كه یاساكه به گشتی یان مادده‌و برگه‌یه‌كی هاودژ بێت له‌گه‌ڵ برگه‌و مادده‌كانی ده‌ستوری وڵات، ئه‌رێ پێمان ناڵێن كامه برگه‌و مادده‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دژ به برگه‌و مادده‌یه‌كی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقه؟
دادگای باڵای فیدراڵی چه‌ندین جار ئه‌و داوایه‌ی دواخست كه له به‌رامبه‌ر یاسای به‌رده‌وام بوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شی كرابوو، ده‌كرا ئه‌م دواخستنانه ئیستغلال بكرێن و له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی جدی و كرده‌یی بدرایه بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن و ده‌ستكردن به ئاماده‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژاردن (دوور نیه نیه‌تی دادگاكه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌بووبێت)، له‌و حاله‌ته‌دا ره‌نگه ئه‌م هه‌وڵه جدی و كردهییانه كاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌بووایه له سه‌ر بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی.
بۆیه ئێوه بوون نه‌تان هێشت سوود له‌و كاتانه وه‌ربگرین و هه‌وڵه جدیهكانمان ده‌ست پێبكه‌ین، ئێوه بوون یاریتان به كات ئه‌كرد و هه‌ر رۆژه‌و داواكاری و مه‌رجێكتان بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاد ئه‌كرد.
مناڵێكیش ئه‌زانێت ئێوه دوای ئه‌و ئینشیقاق و لێكترازانه‌ی ناو حیزبه‌كه‌تان و دوای ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی ناو سه‌ركردایه‌تیتان و دوای ئه‌و ته‌صفیه جه‌سه‌دی و تیرۆره‌ی كادیرانی خۆتان، متمانه‌و باوه‌ری جه‌ماوه‌ری خۆتان له ده‌ستداوه، مه‌گه‌ر ته‌زویر فریاتان كه‌وێت ئه‌گه‌ر نا ناتوانن ببنه‌وه ئه‌و هێزه كاریگه‌ره له گۆره‌پانی سیاسی كوردستاندا. بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنن، ئه‌م ههوڵهشتان له به‌غدا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه دادگای باڵای فیدراڵی جارێكی تر دانیشتنی بریاردان له سه‌ر ده‌ستوری بوون و نه‌بوونی یاسای به‌رده‌وام بوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاتێكی تر دوا بخات و ئێوه‌ش به‌رده‌وام بن له سه‌ر موماته‌ڵه كردن و ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌وه‌ی یاری به كات بكه‌ن و هاوكاری هێزه نیشتیمانیه‌كان نه‌بن بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا….