حکومەت هەواڵێکی خۆشی بۆ ژمارەیەك زیندانیکرا و گیراوی سیاسی راگەیاند
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند،” بریاردرا بە خەرجکردنی مینحەی (١١٨) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ موچەی تریان نییە.
هاوکات وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان داوا لەو کەسانە دەکات کە ناویان لە لیستە (١١٨) کەسیەدا هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسییەکان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان و پێویستیشە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
۱ـ ئەوانەی رێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پێويستيان به شاهید هەیە، بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە، وارسەکانیان رێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
٣- ئەوانەی لە لیستەکەدا ناویان هاتووە و موچەى تريان هەيه لەماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كە مینحەى زيندانى سياسى وەرناگرن و موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.