خەدیجە مزووری : ئەو بۆمبەی یەكێتی بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن دایدەنێتەوە بەخۆیدا دەتەقێتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی پارتی رایدەگەیێنێت: تۆمارکردنی سکاڵاکانی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی، سەلماندی کە یەکێتی نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام لە ئەنجامدا ئەم بۆمبەی دایدەنێنەوە، بە خۆیاندا دەتەقێتەوە.

خەدیجە عومەر مزووری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆیدا لە (فەیسبووك) نووسیویەتی: “دوێنێ، واتە رۆژێک پێش ئەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیار بوو بڕیاری کۆتایی بدات لەسەر یاساییبوون یان نەبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی بەپەلە خۆی گەیاندە بەغدا و سێ سکاڵای لە دادگای باڵا تۆمار کرد.”

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: “یەکێتی، بۆمبێکی هەڵدایە ناو پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە، کە هاوپەیمانان جەخت لەسەر ئەنجامدانی دەکەنەوە، کە خودی سەرۆکی پەرلەمانەکەی خۆیان پێوە بوو، چونکە سکاڵاش لەسەر بەڕێزیان تۆمار کراوە. هەرچەندە ئەوە بەرێککەوتنی خۆیان ئەو کارەیان کردووە و خودی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بەکارەکە هەستاوە.”

گوتیشی:” پێشتر یەکێتی کۆمەڵێک مەرجی هەبوو لەپێناو دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەکان، بەڵام پارتی لاری لە مەرجەکان نەبوو، هەرچی گوتیان و هەرچی داوایان کرد بەڵێنی بۆ کرا و رێککەوتن، دەرکەوت ئەو مەرج و داوایانەش تەنها لەپێناوی ئەنجامنەدان یان دواخستنی هەڵبژاردن بووە و هیچی تر، دەنا خێرە دوێنێ هانا بۆ بەغدا دەبات، لە کاتێکدا چەندین هەڵبژاردن لە کوردستاندا ئەنجام دراون و کێشەیان نەبووە. ئێستا بەهۆی خراپی دۆخی حزبەکەیان و تێگەیشتن لەوەی کە ناتوانن هێزی دووەمیش مسۆگەر بکەن، بۆیە هەر چۆن بووە، دەیانەوێ هەڵبژاردن نەکرێت.

Back to top button