سانا‌و فەریدوون جوانڕۆیی: ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، لهجههلێكی قوڵه‌وه به یاسا و ده‌ستوور سه‌رچاوه‌ی گرتووه
یه‌كێتی له‌نێوان ترس له‌سه‌ر دیموكراسی و ترس له دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان
سانا‌و فەریدوون جوانڕۆیی:
ئاشكرایه كه یه‌كێتی له‌ترسی شكه‌ست خواردنی له‌هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، ماوه‌ی پتر له‌ساڵ و نیوێك ده‌بێت، هه‌موو رێگایه‌كی دواخستن و رێگریی كردنی له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی، له كات و واده‌ی یاسایی خۆیدا، گرته‌به‌ر. هه‌ر له خۆدزینه‌وه له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، تا ده‌گاته پێشنیار كردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان به‌بیانووی نا دیموكراسیبوونی، و پاشان هه‌وڵدان بۆ دزینه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته دیموكراسیه‌كانی هه‌رێم له مامه‌ڵه كردنی له‌گه‌ڵ مافی پێكهاته‌كان له‌بوونی نوێنه‌رایه‌تیه‌كی كارایان له‌په‌رله‌ماندا، دواهه‌مینیشیان تانه‌دان له ئامار و تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێم. له‌كاتێكدا لای هه‌موو یاساناس و دیموكراتخوازێك ڕوون و ئاشكرایه، كه بیانوه‌كانی یه‌كێتی هیچ بنه‌مایه‌كی یاساییان نیه و له‌گه‌ڵ هیچ تیۆرییه‌كی دیموكراسیدا یه‌كناگرنه‌وه و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستیانه‌ن كه واقیعی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی هه‌رێم پێمان ده‌ڵێن.
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌پاساوی دیموكراسی ئه‌نجامیدا و هێشتاش به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌تا هه‌ر دوێنێ (2/5/2023) سێ داوای تانه‌دانی ناده‌ستوریبوونی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992 له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدرالی تۆمار كردووه، له‌وه‌ش سه‌یرتر كه داواكان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مان له‌سه‌ر خودی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیه، بهرزكراونهوه. هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش ته‌نها ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه هه‌ڵده‌گرێت كه یه‌كێتی له‌پاشه‌كشه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆیدا، بۆ پاراستنی پێگه‌ی خۆی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، ده‌یه‌وێت پاشه‌كشه به پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێم بكات، و بگره له‌و پێناوه‌شدا له‌هیچ هه‌نگاوێك سڵ ناكاته‌وه و كه‌سایه‌تی هه‌ر كه‌س و پێگه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی خۆشی بێت، ده‌كه‌نه قوربانیی داپۆشینی شكه‌ستی خۆیان له‌وه‌ی كه چیتر ناتوانن پارتێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ر و جێگای ره‌زامه‌ندی گه‌لی كوردستان بن.
ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992، دهستبردنیهتی، له‌بێ ئومێدی خۆیدا، بۆ ده‌ستكه‌وتی دامه‌زرانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌وه یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بوو كه یه‌كه‌م په‌رله‌مانی گه‌لی كوردی به‌شه‌رعیه‌تی ناوخۆیی دامه‌زراند و كردیه چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌بات و خوێن و تێكۆشانی پتر له حه‌فتا ساڵی گه‌لی كوردستان. هه‌روه‌ها دهستبردنیهتی، له‌بێ ئومێدی خۆیدا، بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وته دیموكراسیه‌ی كه گه‌لی كوردستان له‌یه‌كه‌م ده‌رفه‌تی حوكمڕانیی خۆیدا، له‌ناو ناوچه‌یه‌كی پڕ دیكتاتۆردا، نیشانی جیهانی دا، سه‌ره‌رای بێنمهكی یه‌كێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و یاسایه‌ی كه ساڵانێكه له رێگه‌یه‌وه به‌شداره له حوكمرانیی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌بێت بزانین كه ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌مان كاتدا، لهجههلێكی قوڵیشیهوه به یاسا و ده‌ستور سه‌رچاوه‌ی گرتووه، چونكه به‌پێی مادده‌ی 141ی ده‌ستوری ساڵی 2005ی عێراقی، هه‌موو یاساكانی هه‌رێم كه له‌ساڵی 1992ه‌وه دانراون كارپێكراو و ده‌ستوورین. به‌واتای ئه‌وه‌ی یاساكه هه‌ر خۆی له‌بنه‌ماوه ده‌ستوورییه، ئیتر چۆن ئێستا وا به‌قودره‌تی قادر دوای هه‌ژده ساڵ ناده‌ستوریی بوو، یان ئه‌وه‌تا له‌ئێستادا بێ‌ئومێد بوونی یه‌كێتی لهوهدهستهێنانی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا گه‌یاندویه‌تیه ئه‌و ئاسته‌ی كه مه‌نتیقی قانونیشی له‌بیربردۆته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نابه‌ڵه‌دیی یه‌كێتی له هزری دیمۆكراسی و بنه‌ماكانی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردن، گه‌یاندویه‌تیه ئه‌و حاڵه‌ی كه تانه‌كانی له‌ناوه‌رۆكی یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمیش، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بێ بنه‌ماو پوچن، چونكه تانه‌ی یه‌كه‌م، كه تایبه‌ته به سیستمی تاك بازنه‌یی هه‌رێم، ئاشكرایه له‌هیچ بنه‌ما و رێسایه‌كی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردندا نه‌هاتووه كه په‌یڕه‌وكردنی شێوازی یه‌ك بازنه‌یی نادیموكراسی بێت و په‌یره‌وكردن له فره‌بازنه‌یی دیموكراسیتر بێت، بگره له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان فره حزبیی تێدابێت، سیسته‌می تاك بازنه‌یی دیموكراسیتره و ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی له‌و سیسته‌مه‌وه هه‌لده‌بژێردرێت پتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگایه، و ده‌نگی ده‌نگده‌ران، به‌تایبه‌تی ده‌نگده‌رانی حزبه بچووكه‌كان، كه‌متر به‌فیڕۆ ده‌ڕوات، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌وێته سنووری بژارده‌ی یاسادانه‌ریی (الخیار التشریعي) په‌رله‌مانه‌وه، به‌واتای له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و ته‌قدیری په‌رله‌مانه چۆن ئه‌و بابه‌ته رێكبخات، و به‌پێی پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی نیه كه ده‌ستێوه‌ردانی بۆ بكات، بۆ نموونه هه‌ر له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستوری عێراقیدا یه‌كه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی له دوای ده‌ستوری ساڵی 2005، عێراقی به‌یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دانابوو و په‌رله‌مانیشی پێ هه‌ڵبژێردراو و هیچ تانه‌یه‌كی نادهستوریبوونیشی لێ نه‌درا، تۆ بڵێی یه‌كێتی له هه‌موو یاساناس و دادوه‌ره عێراقیه‌كان شارهزاتربێت له ده‌ستور و یاسادا؟!!.
له‌باره‌ی تانه‌ی دووه‌م و سێیه‌میش كه تایبه‌تن به سیسته‌می تۆماری په‌راوی و جیاوازی ئاماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان له تۆماره‌كانی عێراق و هه‌رێمدا، وه‌ك هه‌واڵی هه‌ندێك سایت ئاماژه‌یان پێكردووه، دوورونزیك په‌یوه‌ندییان به دەستووره‌وه نیه و هه‌ندێك بابه‌تی ته‌كنیكین و هه‌ر دادگایه‌كی ده‌ستووریی كه ڕێزی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بگرێت، هه‌ر زوو ره‌تیان ده‌كاته‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێم ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنین به به‌یاننامه 18 خاڵیه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، كه رۆژی 2/5/2023 بڵاویان كرده‌وه، و تیایدا بهدووردرێژی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پارتییان بۆ بیانووبڕینی یه‌كێتی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان و دواخستنی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، خستۆته‌ڕوو، ده‌گه‌ینه یه‌ك ئه‌نجام ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:
هه‌موو هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی له‌ماوه‌ی رابردوودا بۆ دواخستنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ترس نیه له‌سه‌ر دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو ترسه له دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان.