سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیتالیا دەكات

رۆژی چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز گویدۆ كۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتالیا كرد.

لە دیدارەكەدا شەڕی تیرۆر و چاكسازییەكانی ناو هێزەكانی پێشمەرگە و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان تاوتوێ كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتالیا كرایەوە.

Back to top button