لەنجە دزەیی: یەکێتی دەزانێ نیوەی کورسییەکانی ئێستای ناهێنێتەوە، بۆیە کێشە بۆ هەڵبژاردن دروست دەکات
لەنجە دزەیی پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(فەیسبووك) بڵاوی کردووەتەوە نووسیویەتی: “دوور نییە یەکێتی پاش سەدەیەکی تر وەک یەکێک لە سەرسوڕهێنەرەکانی دنیا ناوی بچێتە مێژووەوە، ئەویش لەبەر ئەو هەنگاوە نادروست و سهیرانهی ئەم دواییەی کە لە گۆرەپانی سیاسیدا ناویەتی، كه دوورن له ههموو پرەنسیپ و بههاكانی سیاسی و به ههموو پێوهرێك بنهماكانی دامهزراوهی سیاسی تیادا بهدی ناكرێ.”
هەروەها نووسیویەتی: “لە دوا وێستگەی شکستیدا، یەكێتی پەنای بردووەتە بەر دادگای فیدراڵی بۆ لێدان لە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی كوردستان کە پێنج خولی یەک لە دوای یەکە لە رێگەی ئەو یاسایەوە دەسەڵاتی خۆی لە سلێمانی و ههڵهبجه و گهرمیان و راپهرین سهپاندووە و بەردەوامی پێ دەدات، ئهوهی سهیره بە بیانووی نا دادپەروەری و نەگونجان لەگەڵ دیموکراسی و نوێنەرایەتی راستەقینەدا كه پاساوی دروستكراوی بێ بنهمان، لە ئێستادا دەیەوێ لە رێگای دادگای باڵای فیدراڵییەوە تانە لە یاسای هەڵبژاردنەکانی کوردستان بدات، بەو ئامانجەی رێگە بگرێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان.
پەرلەمانتارەكەی پارتی ئاماژەی بەوەش داوە، كە یەكێتی تهواو بهرچاوی روونە لەم هەڵبژاردنەدا، له بارودۆخێكی خراپ و ناجێگیردایە و ئەستهمه كه نیوهی دهنگ و كورسییەكانی ئێستای به دهست بهێنێتهوه، بۆیە لەپێناو رێگریکردن لە روودانی شکستێکی وەها گەورە، دەستی لە خودی سەرۆکی پەرلەمانیش نە پاراست كه سهركردهی حیزبهكهی و كاندیدی خۆی بووه.
ئاماژەشی بەوە داوە كە ئامانجی پشت داواکەی یەكێتی لە دادگای فیدراڵی، بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانە و پەکخستنی دامەزراوەکانی هەرێمە، كه بابەتێکه به دڵی زۆرێك له هاوپەیمانەکانی و میلیشیا سەرەڕۆکانی عێراقە كه خێریان نه بۆ ههرێمی كوردستان و نه عێراقیش دهوێت.
دەشڵێ یەكێتی ئەو پرەنسیپە جێبەجێ دەكات كە دەڵێ ئەگەر هیچت پێ ناکرێت، خۆ پێت تێك دهدرێت.