هەڵەبجەییەکان هەڕەشە لە قوباد و بافڵ تاڵەبانی دەکەن و هەڵوێست وەردەگرن

دوای ئەوەی یەکێتی لە شارەکەیان دەستی کردووە بە لابردنی ئەو بەرپرسانەی کە خەمخۆری شارەکەن و پشتیوانی بەرپرسانی گەندەڵ دەکات، هەڵەبجەییەکان هەڕەشە لە قوباد و بافڵ تاڵەبانی دەکەن و هەڵوێست وەردەگرن.

دانا عەبدول، چالاکوانی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “پێش 16-3-2023 یاداشتێکمان داوەتە بافڵ و قوباد تەڵەبانی، ناوی چەند بەڕێوبەرێکی گەندەڵی هەڵەبجەمان پێداوە کە بیانگۆڕێت، بەڵام لەبری ئەوان کەسێکی دڵسۆزی شارەکە لابراوە. دواتر یاداشتێکی تر لە 3-4-2023 دراوەتە بەرپرسانی یەکێتی، وەڵاممان نەدەنەوە چالاکی تر دەست پێدەکەینەوە و هەڵوێستمان دەبێت.”

وەک هەڵەبجەییەکان ئاشکرای دەکەن، یەکێتی لە پاریزگای هەڵەبجە بەرپرسان بۆ پۆستەکان لە سلێمانی دێنێت کە دانیشتووی شارەکە نین دادەنێت و پشتیوانی کەسانی گەندەڵە و شارەکە لەسایەی یەکێتی بێ خزمەتگوزارییە .

رۆژی 2 ی ئەم مانگە سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لەلایەن یەکێتییەوە بەبێ ئاگادارکردنەوەی خۆی لە پۆستەکەی لادراوە و، لادانیشی نیگەرانی هاووڵاتییانی هەڵەبجەی لێکەتوەتەوە.

Back to top button